About Riva Company
ئامانجی ئێمه
دابینکردنی حه‌مامێکی جیاواز و ته‌ندروست که به‌کارهێنه‌ران چێژی لێببینن
سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی کۆمپانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ۲۰۱۰ که له شاری سلێمانی وه‌کو یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی سه‌ر به گروپی کۆمپانیاکانی بێستون دامه‌زرا. هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی کۆمپانیاوه وه‌کو یه‌کێک له برانده گه‌وره‌کانی نێو کوردستان ناسراوی په‌یدا کردوه وه توانیویه‌تی له بواری ته‌ندروستی و پاکژیدا له پله یه‌که‌مه‌کان بێت. ئێمه هه‌وڵمانداوه که حه‌مام و ته‌والێتێکی ته‌ندروست بۆ به‌کارهێنه‌ران ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین وه ڕێژه‌ی پیسبون تا نزمترین ڕاده که‌مبکه‌ینه‌وه. له جیهانی ئه‌مڕۆماندا ده‌زانین که زۆرترین ڕێژه‌ی نه‌خۆشی هۆکاری نه‌بونی حه‌مام و ته‌والێتێکی پێویسته که هه‌نێک له وڵاتان به شێوازی پێویست نه‌یان توانیوه بایه‌خی پێ بده‌ن، بۆیه ئێمه به پێویستی ئه‌زانین که هه‌موو تاکێک له کوردستان شایه‌نی حه‌مام و ته‌والێتێکی سه‌رده‌میانه‌یه وه ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه لێره‌ین هه‌تاوه‌ک و کوردستان بێبه‌ش نه‌بێت له‌م بواره‌داو هه‌موو هه‌وڵێکی خۆمان خستۆته کار بۆ ئه‌وه‌ی حه‌مامێک دابین بکه‌ین که هیچ که‌مو کوڕیه‌کی نه‌بێت و بایه‌خ به هه‌موو ورده‌کاریه‌کان درابێت که پێویسته له حه‌مامدا هه‌بێت