


سیرامیک



سیرامیک چییە
بەشێوەیەکی گشتی سیرامیک پێکدێت لە تێکەڵ کردنی گڵی تایبەت لەگەڵ ئاو پاشان دەکرێتە سەرشێوە و قاڵبی خوازراو لە کۆتایدا دەکرێتە ناو فڕن و لە پلەی گەرمی بەرزدار دەبرژێت دوای دەرهێنانی لە فڕن و سارد بوونەوەی دەتوانرێت ڕەنگ یاخود ڕوپۆشی دژە ئاو یان گلەیز بکرێت.



بەرگەی پلەی گەرمی بەرز و نزم دەگرێت
تایبەتمەندییەکانی سیرامیک

بەرگەی کارلێکی کیمیای دەگرێت

کارەبا ناگەیەنێت

ماددەیەکە پاککردنەوەی ئاسانە

بەرگەی پەستانی ئاو دەگرێت
بۆ ڕۆپۆش کردنی سەقفی ماڵ و باڵەخانەکان
بۆ دروست کردنی قاپ و پەرداخ و گۆزە
بەکاردێت لە بابەتی صحیات و توالێت و دەستشۆر
بۆ ڕوپۆش کردنی ئامێری ئەلکترۆنی
بەکارهێنانەکانی
سیرامیک
بەکارهێنانەکانی سیرامیک






جیاکردنەوەی گڵ و بێژاندنەوەی ئامادەکردنی بۆ ناو ئامێری تێکەڵکردن، پاشان دەبێت بە قوڕێکی خەست و دەدرێت لە قاڵب و ڕەنگدەکرێت دواتر وشک دەکرێتەوە.
قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی سیرامیک


.jpg)


بۆچی بابەتی صحیات لە سیرامیک دروست دەکرێت؟
سیرامیک بەکاردێت بۆ ڕووپۆشکردنی بابەتی صەحیات چونکە سیرامیک مادەیەکی بەهێز و پاکە و هەڵمژینی ئاوی نییە و لەدوای بەکارهێنان پاککردنەوەی ئاسانە و تێچووی کەمە لە دروستکردندا.

Thomas Crapper
English plumber and businessman
1836 - 1910

تۆماس کراپەر
تۆماس کراپەر ئەندازیاری بۆری و ئاوەڕۆ بووە لە لەندەن، لە ساڵانی 1860 ناوبانگی دەرکرد بە داهێنانی فلەشی تەوالێت و دروستکردنی ئاوەڕۆی تایبەت بۆ تەوالێت و حەمام کە یارمەتیدەرێکی زۆری بەفیڕۆنەدانی ئاو بوو.
ئەم داهێنانەی تۆماس تەوالێتی سیرامیکی زیاتر گەشەپێدا و وایکرد لە دوای خۆی چەندەها داهێنانی جیاوازتر بکرێت لە حەمام و تەوالێتی سیرامیکدا.

Laufen و داهێنانێکی نوێ لە سیرامیکدا
سەفیرسیرامیک
لە ساڵی 2013 کۆمپانیای (لاوفن)ی سویسری داهێنانێکی نوێی لە سیرامیکدا کرد، بەناوی (سەفیرسیرامیک) کە بە تەنکترین سیرامیکی جیهان ناسراوە، دوای نزیکی نیو سەدە لە گەڕان و توێژینەوە لەژێر سەرپەرشتی (Dr. Werner Fischer) دۆزرایەوە.
ئەم بەرهەمە کە ناسراوە بە شۆرشی سیرامیک بە تێکەڵکردنی ماددەیەک دروست دابێت لەگەڵ سیرامیک کە پێی دەڵین (ئۆکسیدی ئەلەمنیۆم) کە ماددەیەکی بێ ڕەنگ و بەهێزە لە خێزانی توخمی (یاقووت)ە، کە ئەمەش بەهێزییەکی زۆر دەدات بە (سەفیرسیرامیک) ەکە، واداکات دیزاینەرەکان ئازادبن لە هەر جۆرێک دیزاین کە خوازیاری بن.
تایبەتمەندییەکانی (سەفیرسیرامیک)
-
بە دۆستی ژینگە دادەنرێت لەبەر ئەوەی ماددەی خامی کەمتری تێدا بەکاردێت، بەمەش کەمترین پاشەڕۆ دروست دەبێت بەراورد بەو وزەیەی بەکاردێت بۆ برژاندنی سیرامیک.
-
ئەم ماددە نوێیە دەتوانرێت ڕیسایکڵینگی بۆ بکرێت.
-
توانای بەرگەگرتنی پلەی گەرمی زۆر بەرزی هەیە.
-
توانای بەگەگرتنی ماددەی کیمیای هەیە.
-
زۆرێک تایبەتمەندی دیکە کە وادەکەن (سەفیرسیرامیک) بە ماددەیەکی ئیکۆنۆمی دەبنرێت، کۆمپانیای لاوفن لە هەوڵی زیاترن بۆ زیاتر پەرەپێدانی ئەم سیرامیکە.