
ئه‌و جاکوزیه هه‌ڵبژێره که خۆت ئاره‌زوی ده‌که‌یت
بۆ هه‌ڵبژاردنی جاکوزی گونجاو و زانینی زانیاری زیاتر ده‌رباره‌یان
Riva Company Whirlpool
باشترین کوالێتی لێره هه‌ڵبژێره
ئێمه باشترین جۆری جاکوزیمان بۆ دابینکردون که بایه‌خمان داوه به هه‌موو ورده‌کاریه‌کان که پێویسته له جاکوزیدا هه‌بێت.
جاکوزیه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک دیزاین کراوه که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخیان سودی لێ ببینرێت.
ئێمه ده‌مانه‌وێت چێژێکی زیاتر بده‌ین به به‌کارهێنه‌رانن هه‌تاوه‌کو ئه‌زمونێکی نوێ تاقیبکه‌نه‌وه بۆیه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی جیاوازمان له ناو جاکوزیه‌کاندا ده‌سته‌به‌ر کردوه.
هه‌رچه‌نده ره‌سمه‌کان خۆیان ده‌دوێن به‌ڵام ئێمه پێمان باشتره هه‌تاوه‌کو سه‌ردانمان بکه‌ن له نزیکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌وای دڵنیابن له کوالیتی جاکوزیه‌کان و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی.
نه‌ک ته‌نها ئێمه باشترین کوالێتی پێشکه‌ش ده‌که‌ین به‌ڵکو گره‌نتی جاکوزیه‌کان ده‌که‌ین و ڕێگه‌ناده‌ین به ڕودانی هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک له جاکوزیه‌کاندا.

سیسته‌می جاکوزیه‌کان
سێ جۆر سیسته‌می جیاواز بۆ جاکوزی به‌رده‌سته به‌پێی ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین داواکاری جیاوازی کڕیاره‌کانمان جێبه‌جێبکه‌ین.
ئه‌م جۆره سیسته‌مه‌یان له هه‌موو جۆره‌کانی تر پێشکه‌وتو تره که تا ئێستا به‌رده‌سته وه ئه‌م سیسته‌مه خاوه‌ن کۆنترۆڵێکی گه‌وره‌یه که هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ناو جاکوزیه‌که ده‌توانێت به‌جیا کۆنترۆڵ بکات که ئه‌ویش پێکهاتوه له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌ک جێتی ئاو و هه‌وا + ڕه‌نگی ژێر ئاو + هیته‌ر + ئۆزۆن بۆ پاکردنه‌وه‌ی ناو بۆریه‌کان + میوزیک + شاشه‌ی په‌خش وه ده‌توانرێت هه‌ر یه‌کێک له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه به‌جیا کۆنتڕۆڵ بکرێت
+مۆدێرن
ئه‌م جۆره سیسته‌مه پێشکه‌وتوتره به به‌راورد به سیسته‌می جاکوزیه کلاسیکه‌کان، ئه‌م جۆره جاکوزیه کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی زیاتر له جاکوزیه‌کانی تر له‌خۆ ده‌گرێت که ئه‌ویش سیسته‌مێکی کۆنترۆلکردنی پێشکه‌وتوه که له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانیت هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ناو جاکوزیه‌که کۆنترۆل بکه‌یت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش بریتین له کارپێکردنی ڕه‌نگی ژێر ئاو + میوزیک + هیته‌ر + چه‌ندین جۆری تری جێتی ناو جاوکزیه‌که که ئه‌مانه هه‌موی له‌یه‌ک کاتدا له‌ڕێگه‌ی یه‌ک سیسته‌مه‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێت
مۆدێرن
کلاسیک
ئه‌م جۆره سیسته‌مه ساده‌ترین جۆری سیسته‌می جاکوزیه که خاوه‌نی سیسته‌مێکی کۆنترۆڵی ساده‌یه و ته‌نها تایبه‌تمه‌ندیه سه‌ره‌تاییه‌کان له‌خۆ ده‌گرت ئه‌ویش هه‌ڵکردنی ئامێری په‌ستانی ئاوه‌که‌یه وه کۆنترۆلکردنی په‌ستانی ئاوه‌که بۆ که‌مکردن و زیادکردنیه‌تی
تایبه‌تمه‌ندی نۆزڵه‌کان
به‌کارهێنانی جاکوزی کارێکی ئاسانه‌و سودبه‌خشه بۆ ته‌ندروستی، ئه‌بیته هۆی حه‌وانه‌وه‌ی ماسولکه‌کان و به‌هێزکردنی سوڕی خوێن له جه‌سته‌دا. نه‌ک ته‌نها ئه‌بێته هۆی بوژاندنه‌وه‌ی جه‌سته به‌ڵکو ده‌بێته هۆی زیندوکردنه‌وه‌ی خانه‌کانی سه‌ر ڕوی پێست‌و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت شه‌وانه باشتر خه‌وت لێبکه‌وێت.

نۆزڵی باریک
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م جۆره نۆزڵه له‌وه‌دایه که به‌هۆی باریکی ده‌می نۆزڵکه‌وه ئاو به په‌ستانێکی زیاتر به‌ر جه‌سته‌ت ده‌که‌وێت و زیاتر بۆ مه‌ساج کردنی پشت و قاچ به‌کاردێت.
ئه‌م جێت نۆزڵانه مه‌ساجی جه‌سته ده‌کات و یارمه‌تیده‌ر ئه‌بێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی پێست‌و خێراکردنی سوڕی خوێن.
هایدرۆ جێت نۆزڵ

ئه‌م جێت نۆزڵانه مه‌ساجی جه‌سته ده‌کات و یارمه‌تیده‌ر ئه‌بێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی پێست‌و خێراکردنی سوڕی خوێن.
جێت نۆزڵ

ئه‌م نۆزڵه هه‌روه‌ک نۆزڵی هه‌واکه به‌هه‌مان شێوه کار ده‌کات به‌ڵام ئه‌م له‌ڕێگه‌ی په‌ستانی ئاو مه‌ساجی ماسولکه‌کانی قاچ و ڕان ده‌کات.
نۆزڵی ئه‌رزی

نۆزڵی هه‌وا
ئه‌م نۆزڵه له‌ڕێگه‌ی هه‌واوه په‌ستانێکی نه‌رم دروست ده‌کات و مه‌ساجی ماسولکه‌کانی قاچ و ڕان ده‌کات.


ئه‌م جۆره نۆزڵه یارمه‌تیده‌ر ئه‌بێت له لابردنی گرژی له‌سه‌ر ئه‌و ماسولکانه‌ی که په‌یوه‌سته به شان و مله‌وه.
نۆزڵی پرژێنه‌ر بۆ شان و مل
کرۆمۆثێرەپی
ڕه‌نگی جیاواز بۆ هه‌ر کامێک ده‌رونت ئاره‌زوی بکات
کرۆمۆسێراپی یاخود چاره‌سه‌رکردن به ڕه‌نگ. له ڕێگه‌ی ڕوناکی ژێر ئاو ده‌دوانیت ڕه‌نگی ناو جاکوزیه‌که‌ت بگۆڕیت بۆ هه‌ر کام ڕه‌نگێک که خۆت ئاره‌زوی ده‌که‌یت وه هه‌رڕه‌نگێکی جیاواز تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه که ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌رکردنی سیسته‌می خه‌وتن و حه‌وانه‌وی ده‌رون.




میوزیک
بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی به‌کارهێنانی جاکوزیدا هه‌ست به حه‌وانه‌وه‌ی ته‌واو بکه‌یت ئێمه له جاکوزیاکاندا تایبه‌تمه‌ندی به کارهێنانی میوزیکمان بۆ دابینکردون که ده‌توانیت له رێگه‌یه‌وه ئه‌و میوزیکه هه‌لبژێریت که خۆت ئاره‌زوی ده‌که‌یت.


هیته‌ر
بۆ زیاتر ئاسوده‌یت له‌کاتی مانه‌وه له جاکوزیدا ئێمه ده‌توانین هیته‌رت بۆ دابین بکه‌ین که له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانیت پله‌ی گه‌رمی نێو جاکوزیه‌که ڕێکبخه‌یت