کۆمپانیای ڕیڤا بە هاوکاری ستافی لقی دهۆک سەردانیکردنێکی ڕێکخست بۆ پیشەکارەکان لە بابەتەکانی تەندروستی و پاکژی و ڕێگە دروستەکانی دانانی بابەتی صەحیات و چارەسەری ساردی و گەرمی ئامادەکرا، لە ڕێکەوتی 14 بۆ 16 ی شوبات ی 2023، لە زنجیرەی کار و چالاکییەکاندا کە بریتیبوون لە گەڕان بە ناو پێشانگا و گەنجینەی ڕیڤا بینینی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ڕیڤا لە نزیکەوە.
دواتر ڕێکخستی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی سیمیناری پڕۆفیشناڵی پیشەکارەکان کە لە لایەن بەشی ئەکادیمیای کۆمپانیای ڕیڤاوە بە ناوی ڕیڤا پڕۆ ڕێکخرا، کە پێکدێت لە کۆمەڵێک وەستا و ئەندازیاری شارەزا، بە مەبەستی زیادکردنی ئاستی زانستی پێشەکارەکان لە بواری کەل و پەلی پاکژی و ناساندنی براندە جیهانیەکان و پیشاندانی داهێنانە جیهانییەکان کە لەم بوارەدا بەرهەمهێنراون، پاشان چۆنییەتی هەڵوەشاندن و بەستنەوەی کاڵاکان بە شێوەی ڕاست و دروست، چارەسەر کردنی ئەو کێشانەی کە ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
