• Zhewar Omer

ڕێژەی ئاوی خاوێن زۆر لەوە کەمترە کە ئێمە دەیزانین

Updated: Jun 18


ئاو یەکێکە لەو سەرچاوانەی کە ئێمە بەکاریدەهێنین لە زۆربەی کارەکانی ڕۆژانەمان. ئەگەر لە ناوچەیەکدا بژیت بەبێ کێشەی وشکەساڵیی یان سیستەمی خراپی ئاو و ئاوەڕۆ، ئەوا ئاسانە بیرت بچێتەوە کە ئاو چەندە بەنرخە دوای ئەوە، زۆر ئاسانە کە چەند ئاو بەفیڕۆ دەدەین لە ئەنجامدانی کاری زۆر سادەی ڕۆژانە.

بەڵام لەگەڵ زیادبوونی دانیشتوان و گۆڕانی کەش و هەوا، ئاستی ئاو و دابینکردنی ئاو تا دێت کەمتر دەبێتەوە، کەواتە پێویستە هەموومان بەرپرسیارێتی بگرینە ئەستۆ بۆ پاراستنی ئاو لە هەر شوێنێک کە بتوانین.

لێرە ئێمە باسی ئەوە دەکەین کە بۆچی گرنگە ئاو بپارێزیت، چۆن ئاو بەفیڕۆنەدان قازانجت پێدەگەیەنێت، وە هەندێک شتی سادە کە دەتوانیت بیگۆڕیت بۆ ئەوەی دەست بکەیت بە بەفیڕۆنەدانی ئاو لە ئێستا بەدواوە.


ئاو سنوردارە، وە ئاو سەرچاوەیەکی سەرەکی ژیانە

ڕەنگە ئاسانترین و سادەترین هۆکاری تێگەیشتن بۆ پاشەکەوتکردنی ئاو ئەوەیە کە ئاو بێسنوور نییە!

ئەمە شتێک کەخۆت بیری لێبکەیتەوە، ئاوی سەر زەوی ئەو ڕێژە زۆرە نییە کە ئێمە بیری لێدەکەینەوە، نزیکی ٩٧٪ ی ئاوی سەر زەوی ئاوی زوێرە و بۆ خواردنەوە نەگونجاوە، ٣٪ ی ئاوی سەر زەوی پاکە، ٢.٥٪ ی ئاوی پاکی سەر زەوی بەردەست نییە، قفڵ بوون بەشێکی لە بەستەڵەکەکان و سەهۆڵی جەمسەرەکان و چینەکانی هەوا و خاک، لە چینەکانی خوارەوەی زەوییە دەرهێنانی تێچوییەکی زۆر دەوێت.

کەواتە ٪٠.٥ ی ئاوی سەر زەوی پاکە و گونجاوە بۆ خواردنەوە و بەکاردێت بۆ کارەکانی ڕۆژانەمان.


تێکڕای خەڵک ڕۆژانە 100 بۆ 175 گالۆن ئاو بەکاردەهێنن، لەبەر ئەوەی زۆربەمان وادەزانین ئاو تەنها بۆ خواردنەوە بەکاردێنین، لە بیرمان دەچێت کە چەند ئاو بەکاردێنین بۆ ئەرکە سادەکان وەک شوشتنی دەستەکانمان و حەمامکردن و بەکارهێنانی جل و بەرگ و شوشتن و ئەرکی تری ماڵ.

بیر لەوە بکەنەوە: بەکارهێنانی نزیکی 80-100 گالۆن لە ڕۆژێکدا واتە نزیکەی 29,000 گالۆن لە ساڵێکدا. ئەوە 29,000 گالۆن نیە لە کۆی ئاو لە جیهاندا، بەڵام 29,000 گالۆن لە نزیکەی 2٪ ی ئاوی جیهانی بەردەستە بۆ ئێمە.

وا لە تۆ دەکات بیرێکی جیاواز بکەیتەوە ئەم جارە کە چویت بۆ حەمام چەند خولەکێکی زیادە خۆتشت، وانیە؟

ڕاستییەکەی ئەوەیە کە لەگەڵ گەشە کردنی دانیشتوان ئاو دەبێتە کاڵایەکی بەنرختر، پرسیار لە کەسێک بکە کە لە ناوچەیەکی وشکەساڵیدا دەژی، یان لە شوێنێک کە ئاوی شیاو بە ئاسانی بەردەست نییە.

ساڵانە نزیکی ٥٠٪ ئەو خۆراکانەی بەرهەم دەهێنرێت فڕیدەدرێت بە پێی توێژینەوەی Institution of Mechanical Engineers. بەڵام ئایا چەندێک ئاو بەکارهاتووە بۆ دروستکردنی ئە خۆراکانە

لە نێوان 500 بۆ 4000 لیتر ئاو پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی 1 کیلۆگرام گەنم بەپێی راپۆرتێک بۆ بەفیڕۆدانی خۆراکی.


ئەو هۆکارانە کە پێویستە ئاو بەفیڕۆ نەدەین

ئێمە وەک کۆمەڵگا، پێویستە هەندێک گۆڕانکاری بکەین ئەگەر بمانەوێت هەسارەکەمان بەردەوام بێت، وە یەکێک لەو گۆڕانکاریانە بریتییە لە پاشەکەوتکردنی ئاو

خۆشبەختانە ئەمە کارێکی ئەستەم نییە، زۆر هەنگاوی سادە هەیە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ پاراستنی ئاو لە ناو ماڵەکەت. وە چەند هۆکارێکی زۆر باش هەیە بۆ دەست پێکردن بەم کارە لە ئێستادا.


١. یارمەتیدانی ژینگە پرۆسەی ئاو هێنانە ناو ماڵەکانمان وزەیەکی زۆری دەوێت. ئاسای بەکارێنانی ئاوی گەرم لەکاتی حەمام کردن پێویستی بە وزەیە.

بە پێی لێکۆڵینەوەی 2016 Residential End Uses of Water Study لە سەدا ٣٣ ی بەکارهێنانی ئاوی ناو ماڵ ئاوی گەرمە ئەمە جگە لە بەفیڕۆدانی ئاو لە کاتی پاککردنەوەدا، ئەو ئاوەی لە بۆری زێرابەکانەوە ئەڕواتە دەرەوە ئەمەش وزەیەکی زیاتری دەوێت.


٢. کەمیی ئاو خەڵکی سەرانسەری جیهان ئاوێکی سنوردار و کوالیتی نزمیان لەبەر دەستە، هەروەها ناوچە هەژار نشینەکان قورسترین زەبریان بەردەکەوێت هەموو کەسێک ئازار دەچێژێت، خەڵکی ناوچەی بیابانی ئەفریقا ڕۆژانە نزیکی 30 خولەک گەشت دەکەن بۆ گەیشتن بە سەرچاوەیەکی ئاو.


٣. تێچووی کەمتر

تا ئاوی کەمتر بەکاربێنیت لە کۆتای مانگەکە پارەی کەمتر دەدەیت، بەکارهێنانی پێوەری ئاو ڕێگەیەکی باشە بۆ چاودێریکردنی بڕی بەکارهێنانی ئاو.


ڕێگاکانی بەفیڕۆنەدانی ئاو

دۆزینەوەی ڕێگاکان بۆ پاراستنی ئاو لە ماڵەوە پێویست ناکات قورس و ئاڵوزبێت، زۆر ڕێگای ئاسان و سادە هەیە بۆ بەفیڕۆ نەدانی ئاو، ئەتوانین دەستبکەین بە بەفیڕۆ نەدانی ئاو بە دیاریکردنی هەڵبژاردەیەکی ژیرانە لە ماڵەکات.


لە (حەمام و تەوالێتەکەت) موشتەمەلات

موشتەمەلاتەکەت ڕێژەی ٧٠٪ ی کۆی ئاوی ماڵەکەت بەکاردەهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ٤٠٪ ی ئەو ڕێژەی ئاوە بەکاردەهێنین لە تەوالێتدا لەکاتی فلەش کردندا، بێگومان ئەبێت ڕێگا هەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئەم ژمارانە.


١. گرتنەوەی خەڵاتە یەکەم ڕێگا بۆ پاراستنی ئاو لە ماڵەوە گرتنەوەی خەڵاتەکانە بەجوانی کاتێک پێویستمان بە ئاو نییە، بۆ نموونە هەندێکمان لە کاتی شوشتنی ددانمان بیرمان دەچێت خەڵاتەکە بگرینەوە یان کە دەمو چاومان بە سابوون دەشۆین.


٢. کاتێکی کەمتر حەمام بکە کەسێکی ئاسای لە کاتی خۆشۆردندا نزیکی ٣٠-٤٠ گاڵۆن ئاو بەکاردێنێت، بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو حەمام کردن کەم بکەرەوە یان کاتێکی کەمتر تەرخان بکە بۆ حەمام کردن.


٣. دڵنیابەرەوە لێچون نەبێت لە موشتەمەلاتەکەت یەکێک لە ڕێگەکانی بەفیڕۆدانی ئاو کە لێی بێئاگاین لێچونە، زوو زوو سەیری خەڵاتە و بۆرییەکان بکە بزانە هیچ لێچونێک هەیە.


٤. ئامێرەکانت تازە بکەرەوە

بەشێکی زۆری ئامێرە کۆنەکان ڕێژەیەکی زۆرتری ئاو و وزە بەکاردێنن بە بەراورد بە ئامێرە مۆدێرنەکان، ڕیسێرچ بکە لەسەر خەڵاتە و دوش و ئامێری شۆردنی جل و بەرگ و حاجت بزانە چەندێک ئاو بەکار دێنن، بگەڕێ بۆ دانەیەک کە کەمتر ئاو بەکاربێنێت.


له چێشتخانه

جگە لە موشتەمەلات، چێشتخانەکەشت سەرچاوەیەکی تری بەفیڕۆدانی ئاوە، هەروەها ئەکرێت لەو شوێنەی خۆراک ئامادە دەکرێت ئاو بەفیڕۆدان هەبێت، لێرە باسی چەند زانیارییەکی زیادە دەکەین بۆ پاراستنی ئاو لە چێشتخانەکەت.


1. لە کاتی شۆردنی قاپەکان یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی پاراستنی ئاو لە ماڵەکەت گرتنەوەی ئاوە کاتێک پێویستت پێی نییە، لە چێشتخانەکە هەوڵبدە ئاوێکی کەمتر بەکاربێنیت لە کاتی شۆردنی قاپەکان.


2. گۆڕینی شێوازی شوشتنی میوە و سەوزە قاپ بەکاربهێنە لەناو سنگەکەت بۆ شۆردنی میوە و سەوزە و قاپەکان، دواتر دەتوانیت ئاوەکە بەکاربێنیتەوە بۆ ئاودانی نەمامەکان.


3. ئاو بەکارمەهێنە بۆ تواندنەوە زۆر کەس ئاوی گەرم بەکاردێنێت بۆ تواندنەوەو خاوبوونەوەی گۆشتی بەستوو یان هەرشتێکیتر کە پێویستی بە خاوبونەوە هەبێت، ئەم کارە بەفیڕۆدانی ناپێویستی ئاوە، لەبری ئەوەی ئاو بەکاربێنیت تا خێراتر خوارنە بەستۆکەی خاوبێتەوە شەو بیکە سەلاجەکەتەوە یا لە پلەی گەرمی ژوورەکەدا داینێ تا خاو ئەبێتەوە.

لە باخچەکەتدا

ئەمانە کۆمەڵێک هەنگاون یارمەتیت دەدات ئاوێکی کەمتر بەفیڕۆبدەیت لە باخەکەت.


1. زیاد لە پێویست ئاویان مەدە


2. بەکارهێنانی ئاودان لە ڕێگەی قەترەوە


3. چێکی سۆندەکان بکە بۆ لێچونی ئاو


4. گوڵێک بچێنە کە ئاو دانی کەمتر بوێت


5. ئاوی باراناو کۆبکەرەوە و دواتر بەکاری بێنەرەوە بۆ ئاودان


٦. لەکاتی پاکردنەوەی باخچەکەت زیاتر گسدان بەکاربهێنە، لەبری شۆردنی بە ئاو


دوا بیر و بۆچون لەسەر بەفیڕۆنەدانی ئاو

لە کۆتاییدا، هەموومان ئەو ئەرکەمان لەسەر شانە کە ئەم هەسارەیە بپارێزین کە بە ماڵی خۆمانی دەزانین، ئەمە تاکە هەسارەیە هەمان بێت بۆیە دەبێت گرنگی باشی پێبدەین، لەڕێگەی بەکار‌هێنانی ئاوێکی کەمتر، لە کاتێکدا زاناکان بە دوای چارەسەرێکی هەمیشەیدا دەگەڕێن، دەتوانین ئێمەش لەگەڵیان بەژداربین بە ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی خێرای سەرچاوە مرۆییەکانی سەر زەوی.

57 views0 comments