Search
  • hilvan bestun

بۆکسی دفنی تایبه‌ت به‌ ڕیڤا (Riva N-Box)

Updated: Apr 6

کۆمپانیای ڕیڤا خۆشبه‌ختانه‌ توانیویه‌تی بۆکسێکی تایبه‌ت بۆ به‌کاربه‌رانی دروست بکات که‌ کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی هێجگار زۆری تێدایه‌ که‌ له‌م په‌ڕه‌یه‌دا بۆتان ڕون ده‌که‌ینه‌وه‌ هه‌تا بتوانن زیاتر کاری پێبکه‌ن و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی زیاتر ڕون بێت بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز.


هه‌موو پارچه‌کانی تایبه‌ت به‌ بۆکسی دفنی ڕیڤا



چه‌ندین دیزاینی جیاوازی خه‌ڵات


یه‌که‌م تایبه‌تمه‌ندی له‌م بۆکسه‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆمه‌ڵێک دیزاین و ستایلی جیاوازی له‌سه‌ر ده‌به‌سترێت که‌

ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژاردنێکی باش ده‌خاته‌ به‌رده‌م کڕیار بۆ گونجاندنی خه‌ڵاته‌که‌ له‌گه‌ڵ ستایلی حه‌مامه‌که‌یدا.








دانانی ئاسان


ئه‌توانرێ له‌سه‌ر هه‌موو جۆره‌ دیوارێک دابنرێت ئه‌گه‌ر چی شوێنی دانانه‌که‌شی ناله‌بار بێت بێکێشه‌ داده‌نرێت وه‌ له‌سه‌ر دیواری کۆنکرێت یان کناف یان ته‌خته‌ هه‌مان ئیشی خۆی ده‌کات وه‌ مه‌جالی که‌مترین هه‌ڵه‌ی تێدا ده‌بێت. له‌ پاش کاشی کردنیش مه‌جالێکی باشی بڕینه‌وه‌ی تێدایه‌ که‌ وه‌کو دفنه‌کانی تر ناکه‌وێته‌ قوڵایی ناو دیواره‌که‌وه‌.

Riva Universal box on Concrete wall
Riva Universal Box on Stud Wall

پێدانی ئاویکی زۆر

بە جۆرێکی زۆر تایبەت (دیزاین) بۆ تێپەڕکردنی ئاوەکەی کراوە، کە وا دەکات زۆرترین ئاو بدات، که‌ ئه‌مه‌ش کێشه‌ی لاوازی ئاو چاره‌سه‌رده‌کا که‌ کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌ کوردستان که‌ به‌ هۆی لاوازی ئاوی سه‌ره‌کی برێکی که‌م ئاو له‌ خه‌ڵاته‌کانه‌وه‌ دێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆکسه‌ دفنه‌دا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و کێشه‌یه‌مان نابێت که‌ له‌ که‌مترین هێزی ئاودا کاری خۆی ده‌کات.


Riva Universal Box with High Flow Water
Riva Universal Box Technical Drawing

توانای هەڵگەراندنەوەی هەیە


یه‌کێکی تر له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ ناوازه‌کانی ئه‌وه‌یه‌ لە کاتی داناندا توانای هەیە بە (١٨٠) نمرە هەڵبگەڕێتەوە واتە هیچ کێشەیەک لە ئاڕاستەی داناندا درووست ناکات وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌ره‌ خواریه‌ک له‌ خه‌ڵاته‌که‌دا به‌دی بکرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ هه‌ڵه‌ له‌کاتی دانانی و جێگرکردنیدا له‌سه‌ر بینا.


Riva Universal 180 degree Flexibility Installation
Riva Box 180 degree Flexibility Installation

هەبونی قوفڵی وەستاندنی ئاو


قوفڵی وەستاندن بۆ هەر دوو ئاراستەی ئاوی( ڕۆشتوو ،هاتوو) دابین کراوە، کەئەم تایبەتمەندیە ناوازەیەی وا دەکات ئاسانکاریەکی زۆر بکات بۆ واستاندنی ئاو لە کاتی ‌باری کتوپردا یاخود له‌ کاتی داندا یان له‌کاتی سێرڤسکردندا پێویستناکات بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ گرتنه‌وه‌ قفلی سه‌ره‌کی ئاوی ماڵه‌که‌ ته‌نها له‌ڕێگه‌ی قفلی بۆکسه‌ دفنه‌که‌ ده‌توانیت ئاوی سارد و گه‌رم بگریته‌وه‌ له‌سه‌ر خۆی و ئیشی تێدا بکه‌یت.


Riva Universal Box Stop Valve
Riva Universal Box Stop Valve

هەبوونی ئامێری پشکنین (تیست) تێیدا


له‌نێو بۆکسه‌که‌دا ئامێرێکی تێدایه‌ که‌ به‌کاردێت بۆ تاقیکردنه‌وه‌ ی ئاوی بۆریه‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر ببه‌سترێت. که‌ ئه‌مه‌ش له‌ کاتی دانانیدا له‌سه‌ر بینا سودێکی زۆری ده‌بێت. له‌ڕێگه‌ی ئه‌م تێسته‌ره‌وه‌ ده‌توانیت ئاوی ساردو گه‌رم ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێگانه‌ بکه‌یت که‌ ئاوی پدا تێپه‌ڕ ده‌بێت له‌ خه‌ڵاته‌ دفنه‌که‌دا، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت قوه‌تی ئاو پیاهاتنی بۆریه‌کان چه‌نده‌ وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رلێچونێکمان هه‌بێت له‌و کاتی تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا بۆمان ده‌رده‌خات.


Riva Universal Box Testing Device
Riva Universal Box Testing Device

هیچ دەنگێک دروست ناکات


یزاین)ێکی تایبەتی بۆ کراوە کە هیچ دەنگێکی نیە لە کاتی رۆشتنی ئاو بە ناویدا،بە هۆی بونی (لاستیک)ی تایبەت لە نێوان بەشی دەرەوە و ناوەوەیدا،کە وا دەکات (لەرەلەر) کەمبێتەوە و دەنگ دروست نەکات.


Riva Box Silent and shock absorptive
Riva Box Silent and shock absorptive

دژی دزە کردنی ئاوە


له‌م سیسته‌مه‌ نایبه‌دا ئاو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک دزه‌ناکاته‌ ناو خه‌ڵاته‌ دفنه‌که‌وه‌ له‌به‌ر هه‌بونی واشه‌ری تایبه‌ر که‌له‌سر خه‌ڵاته‌ دفنه‌کا ده‌بسترێت ڕێگه‌ نادات به‌ هییچ شێوه‌یه‌ک ئاو بچێته‌ نێو سیسته‌مکه‌وه‌ یاخود ناو دیواره‌که‌وه‌، ئه‌م واشه‌ره‌ نایه‌ڵیت زیان بگات به‌ ناو دیواره‌که‌ وه‌ خه‌ڵه‌ته‌ دفنه‌که‌ش له‌هه‌مان کاتدا.


Riva Universal Box Good sealing
Riva Universal Box Good sealing

( لیڤل)ی خۆی لەگەڵدایە


هەبونی (لیڤل)ێک لە بەشی سەرەوەی (خەڵات)ەکە، کار ئاسانیەکی زۆری کردوە بۆ دانانی بە شێوازێکی ڕێک.

Riva Universal Box Installation level














هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ قوڵایدا


له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڵه‌یکدا له‌ دوای دانانی یاخود زۆربه‌ی کات له‌کاتی کاشی کردندا بۆی هه‌یه‌ که‌ بۆکسه‌ دفنه‌که‌ بکه‌وێته‌ قوڵاییه‌کی زۆره‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامیدا ده‌بێته‌ هۆی شکاندی کاشی و دیواریش بۆ ده‌رهێنانی بۆکسه‌ دفنه‌که‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بۆکسی دفنی ڕیڤا ئه‌وه‌ زۆر ئاسان ده‌بێت چاره‌سه‌ری و پێویست به‌ هیچ زه‌ره‌رێک و شکاندنێکی کاشیه‌که‌ ناکات ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی ئامێرێکی زیادکه‌ره‌وه‌ ئه‌توانرێت ئه‌م کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت وه‌ به‌ ڕێژه‌ی ۲.٥سم - ٥سم خه‌ڵاته‌که‌ له‌ قوڵای ده‌ربهێنرێت.


Riva Universal Box Depth Compensation.
Riva Depth Compensation Plate

له‌کۆتایدا ده‌مه‌وێت بلێم که‌ هیوادارم له‌ڕێگه‌ی ئه‌م کاره‌ بچوکه‌مانه‌وه‌ خزمه‌تێکی که‌م بگه‌یه‌نین به‌ هاوڵاتیان و هاوکارانی خۆمان هه‌تاوه‌کو سودمه‌ند بن له‌م کاڵا نایبانه‌ وه‌ ئێمه‌ لێره‌وه‌ پشتگیری ته‌واوی کۆمپانیای ڕیڤایان پێده‌دین هه‌م له‌ڕوی پێشکه‌شکردنی باشترین کوالێتی وه‌ هه‌بونی پارچه‌ی یه‌ده‌کی به‌رده‌وام وه‌ هه‌روه‌ها له‌ پێدانی هه‌ر پێداوه‌ستیه‌ک یاخود هه‌ر زانیاریه‌ک به‌ کڕیاره‌ ئه‌زیزه‌کانمان.


کۆڤه‌ند عه‌زیز ئه‌ندازیار




203 views