Riva Logo

پلاستیک و مەترسیەکانی لەسەر ژیانمان

ئایا دەزانی هەموو کاڵایەکی پلاستیکی کە تا ئێستا بەرهەم هێنراوە تا ئێستا ماوەتەوە و لەناونەچوون.

پلاستیک بە نزیکەیی لە هەموو شتێکدا بەکاردێت و قورسە دەستهەڵگرین لە بەکارهێنانی.

پلاستیک کاتێکی زۆری دەوێت تا بە تەواوەتی شیدەبێتەوە، لە ئێستادا ژیانی سەر زەوی لە مەترسیدایە لە ئەنجامی بەرهەمهێنانی ڕێژەیەکی زۆری پلاستیک بەهۆی شێوازی فڕێدانیان کاریگەری هەیە لەسەر پیسبوونی ژینگە.

plastic

گەشەسەندنی وەبەرهێنانی پلاستیک

بەرهەمهێنانی پلاستیک بەردەوام لەگەشەکردنێکی خێرادایە، بڕی ئەو پلاستیکانەی کە ساڵانە لە جیهاندا بەرهەم دەهێنرێت تەنیا لە ماوەی ژیانی مرۆڤدا چەند هێند زیادی کردووە. لە 2 ملیۆن تەن لە ساڵی 1950 بۆ 368 ملیۆن تەن لە ساڵی 2019، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2050 دا نزیکەی دوازدە ملیار تۆن پلاستیک لە ژینگەدا دەبێت.

پلاستیکی زۆر زیاتر لەوە فڕێدەدرێت کە بتوانین پاکی بکەینەوە، تاکە ڕێگا بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی پیسبوونی ژینگە لەڕێگەی پلاستیک بەرهەم هێنان و بەکارهێنانی پلاستیکێکی زۆر کەمترە.

plastic

ژیانی پلاستیک

لەوانەیە بپرسن چی بەسەر ئەو پلاستیکە دێت دوای کڕین؟

دوای ئەوەی فڕێمان دایە زبڵدانەوە، تەنها ٩٪ ی ئەو پلاستیکانە ڕیسایکڵ دەکرێن، ١٢٪ ی دەسوتێنرێن، ئەو ٧٩٪ ی کە ماوەتەوە فڕێدەدرێتە سەر زەوی یان ڕوبارەکان، کە بۆ هەمیشەی لەوێ دەمێننەوە چونکە پلاستیک کاتێکی زۆری دەوێت تا شیدەبێتەوە.

ئایا زانیوتە دەبەی ئاوی خواردنەوە ٤٥٠ ساڵی دەوێت تا بەتەواوی شیدەبێتەوە.

ئەمە ژیانی ئەو کاڵا پلاستیکیانەن کە ڕۆژانە بەکاریان دەهێنین، چەند ساڵیان دەوێت بۆ شیبوونەوە.

plastic

چۆن پلاستیک دەجوڵێت لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر

ئایا زانیوتە ساڵانە بەڕێژەیەک پلاستیک فڕێدەدرێت کە بڕێکیان چوار جار بە دەوری زەویدا دەسوڕێتەوە.

مەزەندە دەکرێت کە ساڵانە 1.15 بۆ 2.41 ملیۆن تەن پلاستیکی لە ڕووبارەکانەوە دەچنە ناو زەریا، نیوە زیاتری ئەم پلاستیکانە چڕییەکەیان زیاترە لە چڕی ئاو بۆیە لە زەریاکەدا نقووم نابن.

plastic

زۆنگاوی The Great Pacific Garbage Patch یەکێکە لە گەورەترین ئەو زۆنگاوانەی کە لە چواردەوری زەریاکانی زەویدا بەهۆی فڕێدانی پلاستیکەوە دروستبووە، دەکەوێتە نێوان هواوی و کالیفۆڕنیا، لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەو خۆڵ و پلاستیکانەی سەر ئاو کەوتون دروست بووە کە دەبێتە هۆی پیسبوونی زەریاکان.

plastic

دەنکۆڵە پلاستیک

پلاستیکەکان بەهۆی شەپۆلی دەریاکان و تیشکی خۆر و با لەت دەبێت بۆ پارچەی بچوکتر، زۆر جار بۆ ١ لەسەر ٥ ی ئینچێک، ئەو مایکرۆپلاستیکانە بە درێژایی ستوونی ئاو بڵاودەبنەوە و لە هەموو سوچێکی جیهاندا دۆزراونەتەوە، لە چیای ئێڤێرێستەوە، بەرزترین لوتکە، بۆ ماریانا ترێنچ، قوڵترین زەریا.

مایکرۆپلاستیکەکان زیاتر دەشکێنن بۆ پارچە بچووکتر و بچووکترەکان، لە سیستەمی ئاوی خواردنەوەدا دۆزراونەتەوە و بە هەوادا بڵاودەبنەوە.

plastic

کاریگەری لەسەر ژیانی دەریایی چیە

ساڵانە ملیۆنان ئاژەڵ بە پلاستیک دەکوژرێن، لە باڵندەکانەوە تا ماسی بۆ زیندەوەرەکانی دیکەی دەریا، نزیکەی ٧٠٠ جۆر لەوانەی کە مەترسیان لەسەرە ناسراون کە پلاستیک کاریتێکردوون. نزیکەی هەموو جۆرە باڵندەیەکی دەریایی پلاستیک دەخوات.

plastic

لەناوچوونی زۆربەی ئاژەڵەکان بەهۆی برسێتییەوە دەبێت، ئاژەڵەکە پلاستیکەکە دەخوات چونکە وادەزانێت خۆراکە، کاتێک پلاستیکەکە دەچێتە گەدەیەوە لەشی چەند ئۆرگانێک دەردەدات کە هەستی تێربوونی لا دروست دەکات، لە کاتێکدا هیچ خۆراکێکی نەخواردووە ئەمەش دەبێتە هۆی برسیبوونی.

plastic
وێنەی نەهەنگێک کە بە مردووی دۆزراوەتەوە لە کەناری ئیسپانیا کە بڕی ٢٩ کیلۆگرام پاشەڕۆی خۆراک لە کۆئەندامی هەرسیدا هەبوو.

پیسبوونی پلاستیک چۆن کاریگەری لەسەر مرۆڤ هەیە

کاتێک ئاژەڵە دەریاییەکان پلاستیک دەخۆن، ئەو ژەهرانەی لەناو پلاستیکەکەدا هەیە لە لەشیاندا تێکدەشکێن و تێکەڵ بە لەشیان دەبێت، کاتێک ئێمە خواردنی دەریای دەخۆین، دەچێتە لەشی ئیمەشەوە.

بەشێک لەم ژەهرانەی پلاستیکەکە پەیوەندی هەیە بە هۆڕمۆنەکانەوە و کێشە لە گەشەکردندا دروست دەکات.

بەڵام تا ئێستا زاناکان ڕیسێرچ دەکەن کە لەگەڵ خواردنی ماسیدا ئەو بڕە پلاستیکەی دەچێتە لەشمانەوە چ کاریگەرییەکی هەیە، لە ئێستادا دەنکۆڵەکانی پلاستیک زیانێکی گەورەی نییە لەسەر تەندروستی مرۆڤ، بەڵام زۆرشتی دیکە هەیە کە جارێ مرۆڤ درکی پێنەکردووە.

Image: Mary Flora Hart/China Dialogue Ocean

دەتوانین چی بکەین؟

plastic

ڕیسایکڵ کردن ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کەم کردنەوەی پیسبوونی ژینگە بەهۆی پلاستیک بەڵام لەبەر ئەوەی ڕیسایکڵین پێویستی بە ئامێری تایبەتەوە و تێچوی زیاترە لە چاو دروستکردنی پلاستکێکی تازە، تەنها ٢٪ ی پاشەڕۆی پلاستیک ڕیسایکڵ دەکرێت.

هەموو کەسێک دەتوانێت کارێک بکات بۆ یارمەتیدان لە چارەسەری پیسبوونی پلاستیک، ملیۆنەها کەس لە سەرانسەری جیهان هەوڵیان داوە بەکارهێنانی پلاستیک کەم بکەنەوە.

ئەمانە کۆمەڵێک ڕێگەن تاوەکو تۆ بەژداربیت لەم گۆڕانکارییە و لەمڕۆوە دەستپێبکەیت.

  1. بێگومان، گەورەترین کاریگەری بەکارهێنەرەکان دەتوانن بیکەن ئەوەیە کە بەکارهێنانی پلاستیک کەم بکەنەوە یان خۆیان بەدوور بگرن لەو شتانەی کە بەڕاستی پێویستیان پێ نییە.

  2. کاڵا پلاستیکیەکان بگۆڕە بە کاڵایەک کە بەکاربێتەوە.

  3. گروپی خۆبەخشی بۆ پاک کردنەوەی ئەوشوێنانەی کە پلاستیکی لێفڕێدراوە یارمەتیدەرێکی باشە.

  4. پشتگیری ئەو کامپەینانە بکە کە بۆ کەمکردنەوە و بەکار نەهێنانی پلاستیک ئەنجام دەدرێت.

  5. کەمکردنەوەی بەکارهێنانی دەبەی ئاوی پلاستیکی.

Riva Company All right reserved